لە دوو رۆژدا 56 هەزار گەشتیار هاتوون

گەشتیارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان: کە دێین بۆ هەولێر دەحەسێنیەوە

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر بێت، لەماوەی دوو رۆژی رابردووی جەژن 56 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و بەشی زۆریان لە خوارووی عێراقەوە هاتوون و بەشێکی دیکەیان لە وڵاتانی ئەوروپاو و رۆژهەڵاتی کوردستان هاتوون.

تایمان شولو خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و ماوەی 12 ساڵە لە دەرەوەی وڵات دەژیت و یەکەمجارە هاتووەتە هەولێر دەڵێت، هەولێر شارێکی خۆشە و زۆر ئاسودەم.

حامید فەتاح گەشتیارێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و دەست بۆ قەڵای هەولێر درێژ دەکات و دەڵێت کە دێنینە هەولێر دەحەسێنیەوە.

لە 11 مانگی ئەمساڵ زیاتر لە 3 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هە...

لە 11 مانگی ئەمساڵ زیاتر لە 3 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەولێر