گرژییەکان هۆکارن

فەرەنسا داوا دەکات هاوڵاتیەکانی نەچن بۆ چوار وڵات

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا راسپاردەیەکی بۆ هاوڵاتییەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە هاوڵاتییەکانی سەردانی چوار وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەکەن، له بەرامبەر ئەو گرژییەی لە ناوچه که له نێوان ئێران و ئیسرائیل روودەدات.

بە گوێرەی پێگەی Le Parisien ی فەڕەنسی بێت، لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دوای چەند مانگێک لە ململانێی نێوان سوپای ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەزە، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا داوایان لە فەرەنسییەکان کرد خۆیان بەدوور بگرن لە هەر گەشتێک بۆ هەر شوێنێکی ئەو ناوچانە.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بڵاوکراوەیەدا هۆشداریدا لەوەی، هاوڵاتییانی پێویسته “خۆیان دوور بگرن” له گهشتکردن بۆ ئێران، ئیسرائیل، لوبنان و ناوچەی دەسەلاتدارێتی فەڵەستین.

ئەوە لە کاتێکدا، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە بۆ 189هەمین رۆژی لەسەریەک، سەرەڕای ئەوەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێی کردووە.

هاوکات پێشتر، بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتبوو، لە کاردانەوەی هێرشی سەر کونسوڵگەرییەکەی لە سوریا، بە دڵنیاییەوە ئەمریکا لە دۆخێکی بەرزی ئامادەیی دایە و خۆی بۆ هێرشی پێشبینیکراوی ئێران ئامادە کردووە، کە رەنگە بەمنزیکانە رووبدات و بەرژەوەندی و پێگەی ئیسرائیل یان ئەمریکا لە ناوچەکە بکاتە ئامانج.

ئه‌مریكا داوای نێوه‌ندگیری له‌ عێراق ده‌كات

ئه‌مریكا داوای نێوه‌ندگیری له‌ عێراق ده‌كات

به‌م به‌یانییه‌ ئیسرائیل حه‌له‌بی بۆردومان كرد 

به‌م به‌یانییه‌ ئیسرائیل حه‌له‌بی بۆردومان كرد 

ئیسرائیل بەشێکی سوپاکەی لە غەزە کشاندەوە

ئیسرائیل بەشێکی سوپاکەی لە غەزە کشاندەوە

تەقینەوەیەک لە شارى عەزازى سوریا رویدا

تەقینەوەیەک لە شارى عەزازى سوریا رویدا