كوژراوی زۆر هه‌یه
به‌م به‌یانییه ئیسرائیل حه‌له‌بی بۆردومان كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاژانسی هه‌واڵی سوریا بڵاویكرده‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند خاڵێكی ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب و كوژراو و برینداری زۆر له ناو سوپا و خه‌ڵكی سڤیلدا هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، هێرشه‌كه له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب و هه‌ردوو ناوچه‌ی سه‌فیر و جه‌برین له باكووری سووریا بووه.
له لایه‌كی دیكه ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، به لای كه‌م 36 سه‌رباز و پله‌دار له هێرشه‌كه‌دا كوژراون، به ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها جبه‌خانه‌یه‌كی هێزه‌كانی حزبوڵای لوبنانی بۆردومان كراوه.
پێش چه‌ند كاتژمێرێك له‌م هێرشه، ئیسرائیل هێرشێكی دیكه‌ی كردبووه سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له نزیك ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق و تێیدا چه‌كدارانی سه‌ر به ئێران كرابوونه ئامانج، له ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژران، هه‌روه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی سوریا ئاماژه‌ی پێدابوو.