گرافیکی نەوت
زێڕ دابەزی
نرخی نەوت بەرزبووەوە
964+
پێشەوا محەمەد
ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و زێڕیش دابەزی.
بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 83 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی دوێنێ پێنجشەممە بە 83 دۆلار و 18 سەنت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 79 دۆلار و 55 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 79 دۆلار و هەشت سه‌نت فرۆشرا.
رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت تا سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بە پارێزراوی ماوەتەوە.
هاوکات به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ نزمبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 384 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به دوو هه‌زار و 391 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.