دیمه‌نى بریكارێكی دابه‌شكردنى خۆراك... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى خۆراكی هه‌ولێر
نانى باشی لێدێت
به‌شه‌ئاردى چواره‌م دابه‌شكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌ست به دابه‌شكردنى بەشەئاردی چواره‌مى ئه‌مساڵ كراوه و هاوڵاتیانیش له جۆر و باشی ئارده‌كه دڵنیا دەکرێنەوە.
ئه‌و گەنمه‌ی كراوه‌ته بەشەئارده‌كه، خۆماڵییە و به‌ر له دابه‌شكردنیشى پشكنینی بۆ كراوه و تاقیشکراوەتەوە، ده‌ركه‌وتووه نانێکی جوانی لێ دێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئه‌و زانیاریانه‌ى به 964 دا‌و وتیشى “ماوه‌ى دوو رۆژه ده‌ست به دابه‌شكردنى ئارده‌كه كراوه”.
له هەرێمی كوردستان مانگانه پێویستى به زیاتر له پێنج هه‌زار و 400 تۆن ئارد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بەشەخۆراكی دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیانى بكات، كه هەر هاوڵاتییەك بڕی نۆ كیلۆ ئاردی پێده‌درێت.