ئاڵای ئێران و ئیسرائیل
بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئێران
ئه‌مریكا داوای نێوه‌ندگیری له عێراق ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، برێت مەکگۆرک، نوێنەری ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیوەندی بە وەزیرانی دەرەوەی سعودیە، ئیمارات، قەتەر و عێراقەوە کردووە و داوای لێكردوون پەیامێک به ئێران بگەیەنن و داوای لێبکەن، گرژییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل کەمبکاتەوە، ئه‌مه‌ش لە دوای هێرشه‌كه‌ی كرایه سه‌ر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ ئاژانسه‌كه قسەی کردووە و رایگەیاندووە، “برێت مەکگۆرک داوای لە بەرپرسانی ئه‌و وڵاتانه کرد پەیوەندی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بکەن، بۆ ئەوەی ئەو پەیامە بگەیەنن کە دەبێت ئێران لەگەڵ ئیسرائیل ئارام بێتەوە و ئەوانیش ئەو کارەیان کردووه”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوێنێ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه، ئیمارات، قه‌ته‌ڕ و عێراق له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران قسه‌یان كردووه و باسیان له بارگرژییه‌کانی ناوچه‌که کردووه,
هاوكات له‌مباره‌یه‌وه کۆشکی سپی ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێک بده‌ن.
عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئیران، پێشتر لە كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له دیمه‌شق، كە بووە هۆی کوژرانی حەوت ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگەیاندبوو کە “ئیسرائیل دەبێت سزا بدرێت”.
چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئێران هێرش ده‌كاته سه‌ر ئیسرائیل، یان له رێگه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی پاڵپشتییان ده‌كات، گورزێك له ئیسرائیل ده‌وه‌شێنن.
ئیسرائیل تا ئێستا بەرپرسیاریه‌تیی هێرشەکەی بۆ سەر دیمەشق له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام پینتاگۆن رایگەیاند ئیسرائیل هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.