لە سەماوە

بەهۆی هەڵەی شۆفیرێک لە چەند خولەکێکدا بەنزیخانەیەک بەتەواوی سووتا

964+

کاروان ساڵحی -کەرکووک

لە پارێزگای سەماوە ئۆتۆمبێلێک جۆری پیکاب دوای وەرگرتنی بەنزین بیری دەچێت سۆندەی بەنزینەکە لە تانکی ئۆتۆمبێلەکە دەربهێنێت، کاتێک دەڕوات سۆندەکە بەدوای ئۆتۆمبێلەکە رادەکێشێت و دەبێتە هۆی کەوتنی یەکێک لە مزەخەکان و ئاگر دەکەوێتەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق بە 964ـی وت، رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە لەناو وێستگەی دابەشکردنی بەنزینخانەی “رمێثەی نوێ” بووە بەهۆیەوە شەش موزەخەی بەنزینخانەکە و ئۆتۆمبێلێک وسەقفی بەنزینحانەکە بەتەواوی سووتاون.

وتیشی، لەو بەنزینخانەیە بەنزینی عادی و موحەسەن دابەش دەکرێت لە رێگای کۆبۆنەوە دەدرێت بە شۆفێران.

دوای سووتانی بەنزیخانەکەی سۆران پێداچوونەوە بە سەرجەم...

دوای سووتانی بەنزیخانەکەی سۆران پێداچوونەوە بە سەرجەم بەنزینخانەکان دەکرێت