هۆکاری ئاگرەکە ئاشکرا بوو

دوای سووتانی بەنزیخانەکەی سۆران پێداچوونەوە بە سەرجەم بەنزینخانەکان دەکرێت

964+

ئاکام غەفور – خەلیفان

دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو بەنزینخانەیەک لە قەزای سۆران ئاگری گرت، بەرگری شارستانی ئەو قەزایە رایگەیاند، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بوونی کامێرای چاودێری بووە لەو شوێنە، بەو هۆیەوە بڕیاریانداوە پێداچوونەوە بە سەرجەم بەنزیخانەکانی قەزای سۆران بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، ئەو ئاگرەی لە بەنزیخانەی باوکی دیاری کەوتەوە، لەکاتێک بووە کە سەرقاڵی بەتاڵکردنی بەنزین بوون لە کۆگای بەنزیخانەکە، لەو کاتە غاز قەتیس بووە لە شوێنەکە و تاکە سەرچاوەی کارەبا یان هەبوونی ئاگر لەو شوێنە کامێرای چاودێری بووە، ئەوە هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە بووە.

بەوتەی بەرگری شارستانی سۆران لەئەنجامی سووتانی بەنزینجانەکە 81 هەزار لیتر بەنزین سووتاوە، و زیانەکانی 110 ملیۆن دینار بووە.

سێ کاتژمێری ویست تا ئاگرەکەی بەنزینخانەی باوکی دیاری قەزای سۆران کۆنتڕۆڵکرا، بەڵام دوو کارمەندی بەرگری شارستانی بریندار بوون.

داڕشتنەوە: فەهمی نەبی

ئاگره‌كه‌ی سۆران دوو برینداری لێكه‌وته‌وه‌ و هۆكار...

ئاگره‌كه‌ی سۆران دوو برینداری لێكه‌وته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌ی نادیاره‌