به‌ره‌و ئۆڵمپیادی پاریس
دوو یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر په‌یوه‌ندییان به ئۆڵمپیی عێراقه‌وه كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێنج یاریزان په‌یوه‌ندییان به مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراقه‌وه كرد له قه‌ته‌ڕ، كه دووانیان یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێرن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ریه‌كه له یاریزانان هه‌ڵۆ فایه‌ق، ئه‌حمه‌د مه‌كنزی (یاریزانانی یانەی هەولێر)، عه‌لی جاسم، مسته‌فا سه‌عدون و حوسێن عامر په‌یوه‌ندییان به كه‌مپی مه‌شق هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراقه‌وه كرد له ده‌وحه.
ئۆڵمپیی عێراق خۆی بۆ كۆتاییه‌كانی جامی ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵمپیی “ته‌مه‌ن ژێر 23 ساڵان” ئاماده ده‌كات.
عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مه له ته‌ك هه‌ڵبژاره‌كانی سعودیه، تایله‌ند و تاجیكستان.
عه‌دنان درجال سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له نوێترین لێدوانی‌دا بۆ په‌یجی فیدراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له قه‌ته‌ڕ وتی، “متمانه‌مان به ئۆڵمپیی عێراق بگاته كۆتاییه‌كانی ئۆڵمپیادی پاریس”.
ركابه‌رییه‌كانی ئاسیا له قه‌ته‌ڕ به به‌شداریی 16 هه‌ڵبژارده رۆژی 15ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات، كه له كۆتاییدا سێ تیپ راسته‌وخۆ و تیپێكیش به یاریی پاشكۆ ده‌گه‌نه كۆتاییه‌كانی ركابه‌ریی تۆپی پێ له ئۆڵمپیادی پاریس، كه ئه‌م هاوینه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.