پێنج مانگ زووتر ته‌واوى كرد
به 3 مانگ تەواوی قورئانی به ده‌ست نووسییەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
مامۆستایه‌كى گه‌رمیان به ماوه‌ى سێ مانگ و هه‌شت رۆژ توانی ته‌واوى قورئانى پیرۆز به ده‌ست بنووسێته‌وه، له‌كاتێكدا پێشتر بڕیاری دابوو، بۆ نووسینه‌وه‌ى ته‌واوى قورئان ماوه‌ى هه‌شت مانگ بخایه‌نێت.
مامۆستا ساڵح باخوبەرەیی به 964ـى وت، هۆكارى زوو ته‌واوكردنى نوسینه‌وه‌ى قورئان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ماڵه‌وه ده‌رفه‌ت و كاتى بۆ دروستبوو، بۆیه زووتر له‌كاتى بڕیار له‌سه‌ردراودا ته‌واوى كرد.
وتیشی “هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو قاچه‌كانم تووشی ئازار بوون و ناچار له‌ماڵه‌وه مامه‌وه و نه‌مده‌توانى بچمه ده‌ره‌وه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن