تانه‌كان ره‌تكرانه‌وه
ئالڤێس پاره‌كه‌ی باوكی نه‌یمار دایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دانی ئەلڤێس، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل، کە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی، سزای چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بڕی 150 هەزار یۆرۆی بۆ باوکی نەیماری هاوڕێی پێشووی گەڕاندەوە، كه بە قەرز پێدابوو بۆ ئەوەی بیداته پاره‌ی كه‌فاله‌تی ئازادكردنی.
ئینێس گواردیۆلا پارێزه‌ری ئالڤێس لە نامەیەکدا، كه بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی ناردووه، دەڵێت، دانی ئەلڤێس هەفتەیەک پێش ئێستا بڕی 150 هەزار یۆرۆی بۆ باوکی نەیمار گەڕاندەوە، بەبێ ئەوەی هۆکاری گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا بکات.
باوکی نەیمار لە مانگی یەکدا رایگەیاند کە لە رووی داراییەوە یارمەتی ئەلڤێسی داوە “لەو کاتەدا هێشتا سزا نەدرابوو”، ئەم هەنگاوه‌ش لە بەڕازیل بە شێوەیەکی بەرفراوان ئیدانە کرا.
باوکی نه‌یمار لە مانگی ئاداری ئەمساڵ، دوای مانگێک لە سزاکە، رەتیکردەوە کە خۆی و کوڕەکەی، یان خێزانەکەی ئەو کەفالەتە بدەن، کە دادگای بارسێلۆنا دژی ئالڤێس پەسەندی کردبوو، کە بڕه‌كه‌ی یەک ملیۆن یۆرۆ بوو، بۆ ئازادکردنی کاتی، لە کاتێکدا تانەکەی لەبەرچاو دەگیرێت.
ئەلڤێسی ته‌مه‌ن 40 ساڵان، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان، له رۆژی 31.12.2022 بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی گەنج لە گه‌رماوی یانەیەکی شەوانە لە بارسێلۆنا ده‌ستگیر كرا.
دواتر لە 25.3ی رابردوو لە زیندانی برایانز 2 به كه‌فاله‌ت ئازادکرا، کە 40 کیلۆمه‌تر لە باکووری رۆژئاوای شاری بارسێلۆنا دووره، دوای 5 رۆژ لە پەسەندکردنی ئازادکردنی کاتیی دادگا، ئه‌مه‌ش دوای پێدانی بڕی کەفالەتەکە.
دوێنێ چوارشەممەش دادگای ئیسپانیا ئەو تانانەی رەتکردنەوە، کە لەلایەن تیمی داواکاری گشتییەوە بۆ ئازادکردنی یاریزانه‌كه پێشکەشی دادگاكه‌یان كردبوو.
ئالڤێس به‌م دواییه له ئه‌كاونته‌كانی له سۆشیال میدیا، سه‌رجه‌م هاوڕێیه‌كانی لابرد، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی، كه ته‌نیایه و كه‌س هاوڕێی نییه و كه‌س یارمه‌تی نادات له‌و كێشه‌یه‌ی دووچاری بووه.