"خۆتان پاشماوه‌كانتان پاكبكه‌نه‌وه"
شاره‌وانیى كه‌ركوك هۆشداریدایه دوكانداره‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیی كه‌ركوك ده‌ڵێت، هه‌ر دوكاندارێك پاشماوه‌ى به‌رده‌مى دوكانه‌كه‌ى فڕێنه‌دات، رێكارى یاسایی بەرامبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر.
ئه‌م رێكاره‌ى شاره‌وانیى كه‌ركوك له دوێنێوه كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌هات كه دوكانداره‌كان زبڵ و پاشماوه‌یه‌كی زۆریان له به‌رده‌م دوكانه‌كانیان به‌فڕێدراوى به‌جێهێشتبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌م شاره‌وانییه‌دا هۆشدارى توند ده‌داته دوكانداره‌كان و ده‌ڵێت، نه‌بوونی هۆشیاری به‌شێك له خاوه‌ن دوكانه‌كان و هاوڵاتیان، گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته له به‌رده‌م پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا.
هەروەها دەڵێن، “دوای ئه‌وه‌ی شاره‌وانی هه‌وڵه‌كانی چڕكرده‌وه بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاك، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن دوكانه‌كان زبڵه‌كانی خۆیان فڕێدایه‌وه به‌رده‌م دوكانه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه نێو كیسه‌ی تایبه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به ئاسانی هه‌ڵیبگرین”.
شاره‌وانیی كه‌ركوك، ته‌واوى به‌رپرسی كه‌رته‌كانی راسپارد بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رپێچیكاران، به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ریان، له‌وانه‌ش سه‌پاندنی سزای دارایی، بۆ سنورداركردنی ئه‌و كاره هه‌ڵانه كه له‌ئه‌نجامی نه‌بوونی به‌رپرسیاریەتی رووده‌ده‌ن.