ترێندی جەژن

بوک و دش و خەزوور مونافەسەی گۆرانی بڵاوکردنەوەیانە

+964

پەری ساڵح

جەژنەکەی گەرم و گوڕە و  هونەرمەندانیش هاوشێوەی موچەخۆران لەبری راکەراکی بازاڕ، پەلە و کێبڕکێی بڵاوکردنەوەی بەرهەمی هونەریانە نازانیت بۆ ئەم جەژنە گوێ لە کامیان بگریت.

عەزیز وەیسی و ژینای کچی بۆ لەیلی گۆرانی دەڵێن و سەیران عوسمانیش بە سکی پڕەوە کلیپی خۆشمدەوێیت بڵاودەکاتەوە.

عەبە کەریب، کلیپێکی نوێی ئامادەیە و ئەمجارەش بۆ پارەی دەڵێ، بەڵام پێچەوانەی بەرهەمی پێشووی دەڵێ پارە نییە و من یاریەکەش دەگۆڕم.

سامان عومەر و چۆپی فەتاح و میران عەلی و ئارام سەردار  هەرێم محەمەد بەشێکی تری هونەرمەندانیش بۆ ئەم جەژنە  جەژنانەی کلیپ و گۆرانییان هەیە.

سەنا بەرزنجی بۆ عەشقێک قوربانییە و بانەش ستایلەکەی تەو...

سەنا بەرزنجی بۆ عەشقێک قوربانییە و بانەش ستایلەکەی تەواو گۆڕیوە