یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ. فۆتۆ:X
ئەمشەو یارییە
داعش هه‌ڕه‌شه له یاریگه‌كانی چامپیۆنزلیگ ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان له ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، ئه‌مشه‌و و سبه‌ی شه‌و رێوشوێنی ئاسایش له یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا زۆر زیاتر ده‌كرێت، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رێكخراوی داعش.
رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، داعش هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنی بۆ سه‌ر هه‌ر چواری یاریگه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ كردووه، كه ئه‌مشه‌و و سبه‌ی شه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چن.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانییش نووسیویه‌تی، تا ئێستا هیچ شتێك له پلانه‌كان نه‌گۆڕاوه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان زیاتر له جاران چاودێریی یاریگه‌كان و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی كه ئه‌و جۆره یارییانه به “مه‌ترسیدار” له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه سه‌رنج ده‌درێن.
ئه‌مشه‌و له له‌نده‌ن و مه‌درید، هه‌روه‌ها سبه‌یش له مه‌درید و پاریس چوار یاری له قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چن.