كه‌ی ده‌ستپێده‌كات؟
له به‌غداوه گه‌شتی پایتەختی چین بكه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق گه‌شتی فڕۆكه‌ی عێراق و چین دابین ده‌كات، كه چه‌ند ساڵێكه وه‌ستاوه.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند، رۆژی 4.5.2024ی وەک وادەی یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە بۆ بێجینی پایتەختی چین، دوای وه‌ستانی چه‌ند ساڵێكی گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەت کە کۆپییەکی دەست تۆڕی 964 کەوتووە، تێیدا هاتووە: وەزارەتی گواستنەوە وادەی کردنەوەی هێڵێکی نوێی راستەوخۆی بۆ گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی گواستنەوەی نیشتمانی لە نێوان عێراق و چین ئاشکرا ده‌كات.
4.5.2024 وادەی یەکەم گەشتی راستەوخۆ دەبێت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە و له‌وێوه بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە و دواتر بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بێجین داکسینگ له چین، ئه‌مه‌ش دوای پچڕانێک کە چەند ساڵێکی خایاندووه، ئه‌مه‌ش دووه‌م جۆره گه‌شتی نێوان هه‌ردوولایه له دوای گه‌شتی عێراق – گوانجۆ.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كرێت، ژمارەی گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان لە هەفتەیەکدا دوو گەشت دەبێت، رۆژانی شەممە و سێشەممە لە عێراقەوە، رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممەش لە بێجینه‌وه فڕۆكه ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق، ئەمە جگە لە تەرخانکردنی فڕۆکەی دریم لاینەر، کە تایبەتمەندە بە ئاسته بەرزەکانی گەشتکردن و گونجاوە بۆ مەودای دوور.