وته‌بێژ ئاشكرای ده‌كات

حكومه‌تی عێراق چه‌ند قه‌رزاره‌؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، حكومه‌تی عێراق هێشا هه‌شت ملیار و 900 ملیۆن دۆلار قه‌رزاری ده‌ره‌وه‌یه‌.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق به‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراقی راگەیاند، دوای ئەوەی حكومەت ژمارەیەك رێكار و بڕیاری بۆ كەمكردنەوەی ئاستی قەرزە دەرەكییەكان بە رێژەی 50% ده‌ركرد، لە دوو ساڵدا قەرزە دەرەكییەكان لە 19 ملیار و 729 ملیۆن دۆلارەوە بۆ هەشت ملیار و 900 ملیۆن دۆلار كەمبووەتەوە.

وتیشی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دواكۆبوونەوەكانی خۆیدا بڕیاری داوە، قەرزی دەرەكی و پەیكەربەندی قەرزە گشتییەكانی عێراق رێكبخاتەوە، تا بزانرێت قەرزەكانی عێراق چۆنە و چ بەشێكی ئابووریی وڵاتە.

عه‌وادی باسی ئه‌وه‌شی كرد، ئەو قەرزانەی ماون بۆ داهاتووش بە جۆرێكە قەرز تەنیا بۆ پڕۆژە ستراتیژییەكان و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان دەكرێت كە بە جێبەجێكردنیان لە رووی ئابوورییەوە سوود بە وڵات دەگەیەنن.

ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی بایدن و سودانی چی ده‌بێت؟

ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی بایدن و سودانی چی ده‌بێت؟