هۆشداریی به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت

“ئه‌گه‌ر به‌شه‌خۆراكه‌كه‌ت وه‌رناگریت ناوت ده‌سڕێته‌وه‌”

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هــەولێر بەرچاوڕوونی دەداتە سەرجەم هاوڵاتیان و بریکارەکانی خۆراکـــی سنـــووری پارێزگــــای هـــەولێـــر، كه‌ پێویسته‌ به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتیان له‌ ماوه‌ی مانگێكدا وه‌ربگیرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناوی هاوبه‌شه‌كه‌ ده‌سڕێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9.4.2024 رایگه‌یاند، یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو دواڕۆژی دابه‌شكردنی خۆراكی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می ساڵی 2024  و سه‌به‌ته‌ی مانگی ره‌مه‌زان بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ لیستی كه‌لوپه‌له‌ دابه‌شكراوه‌كانی بۆ سه‌ر بریكاره‌كان بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك دیاریی كردووه‌، كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

۱- شەکر—— ۱ کغم …………% ۱۰۰ دابەشکراوە .
۲ – زیت الدار — ۱ لتر . ………% ۱۰۰ دابەشکراوە .
۳- دۆشاوی تەماتە — ٤۰۰ غم …..% ۱۰۰ دابەشکراوە .
٤- نیسک —– ٥۰۰ غم ………% ۱۰۰ دابەشکراوە .
٥- ئالینۆک —– ٥۰۰ غم ………% ۱۰۰ دابەشکراوە .
٦- برنج ——۳ کغم . …………% ۱۰۰ دابەشکراوە .
سەبەتەی مانگی ەمەزانیش بەو شێوەیە بووە:
۱ – شه‌عریە هەر خێزانێک ۱ کگم …..% ۱۰۰ دابەشکراوە .
۲-نیشاستە هەر خێزانێک ۱ کگم ….% ۱۰۰ دابەشکراوە
۳-مه‌عکرونی هەر خێزانێک نیو کگم …% ۱۰۰ دابەشکراوە
٤-ئاردی سفر هەر خێزانێک ۱ کگم ….% ۱۰۰ دابەشکراوە

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هــەولێر، وه‌ك ئاگاداری و هۆشدارییه‌كیش بۆ هاوڵاتیان، داوا ده‌كات هاوڵاتیان سەردانی بریکارەکانیان بکــەن و بەشــەخۆراکــی مانگانەیان وەربگـرن، چونكه‌ ده‌ڵێن “هەر هاوڵاتیەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکار نەکات، بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان و ناوی لە لیستی بریکاریشدا دەسڕێته‌وه‌”.

هۆکاری بە سستی دابەشکردنی بەشەخۆراک چییە؟

هۆکاری بە سستی دابەشکردنی بەشەخۆراک چییە؟