هۆکار چییە؟

تا دوای جەژن ئەنجامی لیژنەکەی “سوتانی بازاڕی لەنگە” بڵاوناکرێتەوە

964+

فەهمی نەبی

لەماوەی مانگێک و 11 رۆژدا دووجار بازاڕی لەنگەی هەولێر سوتاوە، بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، تا دوای جەژن ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان راناگەیەنرێن.

دوێنێ 8.4.2024 ئاگرێک لەبازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بە هۆیەوە 41 دوکان بەتەواوی سووتان، ئەمەش بەپێی وتەی پارێزگاری هەولێر دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، دوێنێ دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لیژنەیەکی سێ کەسیمان پێکهێنا بۆ هۆکاری رووداوەکە، لەبەر ئەوەی جەژنی بەسەردا دێت، بۆیە پرۆسەی لێکۆڵینەوەکە بەردەوام دەبێت، بەڵام راگەیاندنی ئەنجامی لیژنەکە دەکەوێتە دوای جەژن.

ئەوەشی وت، بەشێک لە دوکاندارەکان دەڵێن ئەو کاتە کارەبا نەبووە، بەشێکی دیکەیان دەڵێن ئەو کاتە کارەبا هەبووە، هەیە دەڵێت بەدەستی ئەنقەست بووە، بەڵام ئەمانە تەنیا قسەن و هاردی هەموو کامێراکانی چاودێری لای ئێمەن بۆ لێکۆڵینەوە.

بەگوێرەی دواین ئاماری بەرگری شارستانی هەولێر، 41 دوکان سووتاون، بەڵام پێنج بۆ 10 دوکانی دیکە بەهۆی کاریگەری دوکەڵ زیانیان بەرکەوتووە.

شەوی 27.2.2024 بازاڕی لەنگەی هەولێر سوتا و 166 دوکان سوتان، بەیانی دوێنی دووشەممە جارێکی دیکە ئاگر لە دوو کۆڵانی بازاڕی لەنگە کەوتەوە.

پارێزگاری هەولێر: 41 دوکانی بازاڕی لەنگە سووتاون

پارێزگاری هەولێر: 41 دوکانی بازاڕی لەنگە سووتاون

دوکاندارانى لەنگەى هەولێر بەچەند شێوەیەک قەرەبوو دەکر...

دوکاندارانى لەنگەى هەولێر بەچەند شێوەیەک قەرەبوو دەکرێنەوە

"خاوەن موڵک هەیە دوای سووتانی بازاڕی لەنگە کرێی پێشەکی لە دوکاندار وەرگرتووە"

بەهۆی ئاگرەکەی دوێنێ شەوی بازاڕی لەنگە 166 دوکان سوتاون

بەهۆی ئاگرەکەی دوێنێ شەوی بازاڕی لەنگە 166 دوکان سوتاون