دیمەنه ساتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر.فۆتۆ:964
هۆکارەکەی نازانرێت
پارێزگاری هەولێر: 41 دوکانی بازاڕی لەنگە سووتاون
ژووری هەواڵ
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەی ئەمڕۆی بازاڕی لەنگە 41 دوکان سووتاون و هۆکارەکەی زیادەڕۆیی و کەمتەرخەمی خاوەن دوکانەکانە.
ئەمڕۆ دووشەممە 8.4.2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا نزیک کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ بۆیان روونبووەتەوە، کە 41 دوکان سووتاون و تا ئێستا نازانرێت هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چییە.
“لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و پشکنین بۆ زیانەکان دەکرێت، لە دوای پشووەکانی جەژنیش رێکخستنەوە بۆ بازاڕەکە دەکرێت”، ئومێد خۆشناو وای وت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8.4.2024 ئاگر له به‌شێكی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره له‌وه‌ته‌ی كه‌متر له دوو مانگدا و له 27ی شوباتی رابردوو ئاگرێكی گه‌وره بازاڕه‌كه‌ی گرته‌وه.
ئاگره‌كه وه‌ك كاسبكارانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر به 964یان راگه‌یاند، ئه‌م به‌یانییه ئاگرەکە به شێوه‌یه‌كی گه‌وره ده‌ستیپێكردووه و سێ كۆڵانی بازاڕه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، دواتر له لایه‌ن به‌رگریی شارستانی و خه‌ڵكه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه.