بەهۆی کەڵەکە بوونی زبڵ

ژینگە پارێزان تەنیا یەک رۆژی جەژن پشوویان دەبێت

964+

فەهمی نەبی

بەهۆی ئەوەی لە یەکەم رۆژی جەژن پاشماوەی خواردنێکی زۆر فڕێدەدرێت، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بڕیاریداوە ژینگەپارێزان تەنیا یەک رۆژ پشوو وەرگرن و دووەم رۆژی جەژن بگەڕێنەوە سەرکار.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بۆ 964 وتی، لەیەکەم رۆژی جەژن زبڵێکی زۆر کەڵەکە دەبێت، ئەگەر دووەم رۆژ پاک نەکرێتەوە، بۆ سێیەم رۆژ دەروەست نایەن، بۆیە بڕیارە هەموو کارمەندانی ژینگەپارێز تەنیا یەک رۆژ پشوو وەردەگرن.

ئەوەشی وت، ئەمشەو زبڵی تەواوی گەڕەکەکانی هەولێر هەڵدەگیرێتەوە، هەر بۆئەوەی زبڵ و خاشاک کەڵەکە نەبێت.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر هەموو رۆژێک لەهەر شەش زۆنەکەی هەولێر هەزار و 500 تۆن زبڵ لەلایەن 500 ئامێر هەڵدەگیرێتەوە و دەبرێتە زبڵخانەی کانی قرژاڵە.

گازی قەتیسبووی زبڵخانەی کانی قرژاڵە چارەسەر دەکرێت

گازی قەتیسبووی زبڵخانەی کانی قرژاڵە چارەسەر دەکرێت

هەموو رۆژێک پێنج تۆن زبڵ لە عەلوەی هەولێر هەڵدەگیرێتەو...

هەموو رۆژێک پێنج تۆن زبڵ لە عەلوەی هەولێر هەڵدەگیرێتەوە