لە مانگی سێدا

سووتان و رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین مردن بوون لە سلێمانی

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو 49 تەرم براونەتە پزیشکی دادی سلێمانی و مردنیش بە هۆکاری رووداوەکانی هاتوچۆ و سووتان زۆرترین بووە.

بە پێی ئامارەکانی تەندروستیی سلێمانی، مانگی سێی ئەمساڵ لە 45 حاڵەتی تۆمارکراوی گیانلەدەستدان لە پزیشکی دادی سلێمانی، 12ـیان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بووە، هەروەها گیانلەدەستدان بە سووتانیش نۆ حاڵەت هەبووە.

لە هۆکارەکانی تری گیانلەدەستدان لە مانگی یەکدا وەک تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، چوار حاڵەت بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و چوار حاڵەتیش بەهۆی خنکان و حاڵەتەکانی دیکەش بە هۆکاری جیاجیا تۆمار کراون.

هەر بەپێی ئامارەکە، 36یان لەوانە لە رەگەزی نێر بوون و 13شیان لە رەگەزی مێ بوون.

964 لە ئامارەکانی پزیشکی دادی سلێمانییەوە دەزانێت، رووداوی هاتووچۆ بە 140 حاڵەتی گیانلەدەستدان، هۆکاری زۆرترین مردن بووە لە سلێمانی لە ساڵی رابردوودا.

هاوکات بە کۆی گشتی ساڵی رابردوو 597 تەرم لە پزیشکی دادی سلێمانی توێکارییان بۆ کراوە.

لە چەمچەماڵ بۆ پشکنینی DNA تەنیا 388 کەس نمونەی خوێنی لێ و...

لە چەمچەماڵ بۆ پشکنینی DNA تەنیا 388 کەس نمونەی خوێنی لێ وەرگیراوە