داهاتی موڵکەکانی چەندە؟

شارەوانیی رانییە 11 دوکانی بەکرێ دەدات

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانیی رانییە بانگەواز بۆ بەکرێدانی 11 دوکانی دەکات و سەرۆکەکەشی دەڵێت، ساڵی رابردوو ملیارێک و 600 ملیۆن دینار داهاتی کرێی موڵکەکانیان بووە.

11 دوکانەکە لەناو ناوچەی پیشەسازیی یەکی رانییەن و بەپێی یاسای بەکرێدانی موڵکی دەوڵەت بۆ ماوەی سێ ساڵ بەکرێ دەدرێن.

بەرهەم رەسوڵ، سەرۆکی شارەوانیی رانییە بۆ 964ـی روونکردەوە، ئەو دوکانانە گرێبەستی سێ ساڵی پێشوویان تەواو بووە و دەخرێنەوە زیادکردنی ئاشکراوە بۆ بەکرێدانیان بۆ سێ ساڵی داهاتوو.

وتیشی، “شارەوانی لە هەردوو ناوچە پیشەسازییەکە و ناوبازاڕ و چەند شوێنێکی جیاواز موڵکی هەیە و موڵکەکانیشی زۆرن”.

ساڵی رابردوو ملیارێک و 600 ملیۆن دینار داهاتی کرێی موڵکەکانی شارەوانی بووە.

سەرۆکی شارەوانیی رانییە ئاماژەی بەوە کرد، لەو بڕە پارەیە تەنیا 15%ـیان خەرج کردووە، کە 240 ملیۆن دینار دەکات و ئەوی دیکەیان بۆ وەزارەتی شارەوانی گەڕاندووەتەوە.

لە 50 گەڕەکی رانییە 12یان قیرتاو کراون

لە 50 گەڕەکی رانییە 12یان قیرتاو کراون