ئه‌وقاف داواى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان ده‌كات
كاری له‌سه‌ر كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی خانه‌قای بیاره ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه جۆراوجۆره‌كان ده‌كرێت له‌سه‌ر خانه‌قای بیاره و ده‌یانه‌وێت سه‌رله‌نوێ نه‌خشه‌ى ئه‌و خانه‌قایه بكێشرێته‌وه.
ئه‌وقافی هه‌ڵه‌بجه بانگه‌وازێكی بۆ ده‌ستخستنى به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر ئه‌م خانه‌قایه بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوا ده‌كات، ئه‌گه‌ر وێنه، نه‌خشه، بیره‌وه‌ری، یان هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر خانه‌قای بیاره هه‌بێت كه له كۆندا چۆن بووه، بۆیان بنێرن.
ئارام شێخ جه‌مال محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقافی پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه له‌لایه‌ن به‌شی نه‌خشه‌سازی شوێنه‌واری و كه‌له‌پوری ڤی‌و پایه‌نیر كاری له‌سه‌ر كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی خانه‌قای بیاره ده‌كرێت.
ڤی‌و پایه‌نیر، پەیمانگایه‌كه بۆ راهێنان و په‌ره‌پێدانی ئه‌ندازیاری، ئۆفیسی سه‌ره‌كى له سلێمانییه و له‌رێگه‌ى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه و كۆڕ و سمینار و وۆڕكشۆپ گرنگى به بوارى بیناسازى له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
وتیشی “كاركردنى په‌یمانگەكه له‌سه‌ر كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی خانه‌قای بیاره به‌و شێوازه‌یه كه له سه‌رده‌می شێخ زیائه‌دین شێخ عومه‌ری بیاره‌دا هه‌بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتریش ئه‌م په‌یمانگەیه كاری له‌سه‌ر كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی مزگه‌وتی شوێنه‌واری خورماڵ كردووه، كه ئێستا له‌رێگه‌ی خێرخوازه‌وه بونیاد ده‌ندرێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه دواى نه‌خشه‌كێشان و بونیادنانه‌وه‌ى ئه‌م مزگه‌وت و خانه‌قایانه له رێگه‌ى رێكخراوى یۆنسكۆوه هه‌وڵى به شوێنه‌وارناساندنى ئه‌م شوێنانه ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌سه‌ر خانه‌قای كۆنى بیاره كۆكراوه‌ته‌وه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقاف باسی ده‌كات بریتییه له چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه له ئه‌رشیفی عوسمانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌ندازیاری كه سه‌رجه‌میان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له‌ڕێی پسپۆڕی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له ماوه‌ى دوو ساڵی رابردوودا ساغكراونه‌ته‌وه.
خانه‌قای بیاره، به یه‌كێك له دیارترین ناوه‌نده مێژووییه زانستییه‌كان و دێرینترین قوتابخانه‌ى ئیسلامی داده‌ندرێت كه مێژووه‌كه‌ى بۆ نزیكه‌ى 800 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.