سووتاندنه‌كه‌شی له سۆشیاڵ میدیا بڵاوكردووه‌ته‌وه
ژینگه‌ى هه‌ولێر كه‌سێك ده‌داته دادگا تایه‌ى ئۆتۆمبێلى سووتاندووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر كه‌سێكى داوه به دادگا، كه تایه‌ى ئۆتۆمبێلى سووتاندووه به مه‌به‌ستى سوودى ماددى و به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ش ده‌ڵێت، خه‌ڵكیشی هانداوه بۆ سووتاندنى تایه.
به‌لاى ژینگه‌ى هه‌ولێر سووتاندنى تایه به تاوانی ژینگەیی هەژماردەکرێت و کەسی سەرپێچیکار بەپێی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە به ژمارە 8ـی ساڵی 2008، سزای بۆ دیاریکراوە.
دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوبه‌ه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى وت، لە رێگای هۆبەی یاساییه‌وه سکاڵای یاساییان لە دژی کەسێک تۆماركردووه كه له سنوورى قه‌زاى قوشته‌په ژمارەیەکی زۆر تایەی ئۆتۆمبێلى سوتاندووه و سه‌رپێچی كردووه‌ته سه‌ر ژینگه‌ى ئه‌م سنووره.
وتیشی “سه‌ره‌ڕاى سووتاندنى تایه‌كان، ڤیدیۆى سووتاندنه‌كه‌شی له تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش زیاتر هاندانى خه‌ڵكه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ى نایاساییه ئه‌نجام بده‌ن”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه، ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستى به‌ده‌ستخستنى بڕێك پاره‌یه له رێگه‌ى ئه‌و سیمه‌ى به سووتاندن له‌ناو تایه‌كان ده‌رده‌هێندرێت و وه‌ك ئاسن ده‌یفرۆشنه ئاسنفرۆشه‌كان.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، ژینگه‌ى هه‌ولێر ئاسنفرۆشه‌كانى سنووره‌كه‌ى ئاگادار كرده‌وه كه نه‌كه‌ن سیمی ناو تایه‌ى ئۆتۆمبێل له هاوڵاتیان بكڕنه‌وه، چونكه ده‌ڵێت، کڕینەوەی ئەم پاشماوانە دەبێتە هاندەرێک بۆ زیاتر سووتاندنی تایە لەلایەن لە یاسادەرچووانەوە.