سزاكه‌ى 8 ملیۆن دیناره
ئاسنفرۆشه‌كانى هه‌ولێر ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، سیمی ناو تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان نه‌كڕن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر، ئاسنفرۆشه‌كانى سنووره‌كه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و سیمه نه‌كڕن كه به‌شێك له هاوڵاتیان له‌ناو تایه‌ی كۆنى ئۆتۆمبێل ده‌ریده‌هێنن و ده‌ڵێت سزاى قوڕسی له‌سه‌ره.
ئه‌و سیمه‌ى له‌ناو تایه‌ی كۆنى ئۆتۆمبێله، له رێگه‌ى سوتاندنى تایه‌كانه‌وه ده‌رده‌هێندرێت، دوكه‌ڵى سوتاندنى تایه‌كه‌ش ده‌بێته هۆى پیسبوونى ژینگه.
به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ تیمیێك سەردانى ئەو شوێنانەى كرد کە كاریان کڕینی کۆنە ئاسن و سکراب دەکەن.
ئه‌و شونكارانه كه‌وتوونه‌ته سەر رێگاى مه‌خمور- مامزاوە، رۆژانه چه‌ندین حاڵه‌تى سوتاندنى تایەی ئۆتۆمبێلى لێ ده‌بیندرێت و دوكه‌ڵێكی زۆر بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه به 964ـى وت، به‌شێك له‌هاوڵاتیان لە پێناو دەستخستنى سیمەکەى و فرۆشتنى وەکو ئاسن، ژینگه‌یان پیس كردووه بۆ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
وتیشی “ته‌واوى ئاسنفرۆشه‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و سیمه له هاوڵاتیان بكڕنه‌وه، بەپێچەوانەوە سزاى قوڕسی پێبژاردنیان بۆ ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه لە ئەگەری سەرپێچی کردنیان سزای پێبژاردنیان بە بڕی هه‌شت ملیۆن دینار بۆ ده‌كرێت و پاشانیش دەدرێنە دادگا .
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، ڤیدیۆى كه‌سێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه چاودێری ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه سیمی تایه‌كان ده‌فرۆشن.
یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه كه بڕێكی زۆر سیمه‌كه‌ى له ئۆتۆمبێل باركردووه ده‌یفرۆشێته ئاسنفرۆشه‌كان ده‌ڵێت، تایه‌كانى سووتاندووه و له به‌ر بێكاریش ئه‌و كاره ده‌كات.