گواستراونەتەوە
لە دوکان زیاتر لە 100 سەگی بەرەڵا بێهۆشکران
964+
ژووری هەواڵ
قایمقامیەتی دوکان هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی سەگی بەرەڵای دەستپێکردووە و دەڵێت، لە ناوەندی قەزاکە ژمارەیەکی زۆر بڵاوبوونەتەوە و بوونەتە هۆی بێزاریی هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ دووشەممە 8.4.2024، قایمقامیەتی دوکان رایگەیاند، زیاتر لە 100 سەگ، کە مەترسیبوون بە تایبەت بۆسەر ژیانی منداڵان، لە رێگەی لێدانی دەرزی لە پاش بێهۆشکردن دوورخراونەتەوە بۆ جێگەیەکی گونجاو.
“رێکارە ژینگەییەکان کە لەگەڵ پاراستنی ژیانی ئاژەڵانیش گونجاو بێت، بەردەوامی دەبێت لە سنوورەکەدا”، قایمقامیەتی دوکان وا دەڵێت.