تا دێت زیاد دەکەن

تیمی پێویست نییە بۆ کۆکردنەوەی سەگی بەرەڵا لە سلێمانی

964+

دیلان محەمەد جەزا

ماوەیەکە سەگێکی زۆری بێ لانە لەسەر شەقامەکانی سلێمانی دەبینرێت، وتەبێژی شارەوانی دەڵێت، تیمی کۆکردنەوەی سەگە بێ لانەکان زۆر کەمن.

لەسەر ئەم بابەتە 964 بەدواداچونی کرد، ژمارەیەکی زۆر سەگ لەسەر شەقام و کۆڵانەکانی شاری سلێمانی هەیە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بە زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانیەوە کرا بە 964ـی وت، لە هەر جێگەیەک چەند سەگ کۆدەکەنەوە بۆ رۆژی دواتر ئەوەندەی دیکە دەچنەوە جێگەیان.

ئەوەی خستەڕوو، رۆژانە لەسەر داواکاری هاوڵاتیان سەردانی گەڕەکەکانی سلێمانی دەکرێت بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێ لانە، هاوڵاتیان لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیان پێوە دەکەن.

باسی لەوەکرد، بۆ کۆکردنەوەی سەگ تەنیا یەک ئۆتۆمبێل و دوو کارمەندیان هەیە و کارێکی ئاسان نییە گرتنی سەگ.

ئێستا نزیکەی 600 سەگ بوونی هەیە لایان کە لەسەر شەقامەکان کۆکراونەتەوە و دەبرێنە شێڵتەرەکان، لە شێڵتەرەکانیش لە رێگەی چەند تیمێکی شارەوانییەوە خواردنیان پێ دەدرێت و تیمی ڤێرتێرنەریش لەوێن بۆ چاودێریکردنی تەندروستیان، زەردەشت رەفیق وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سلێمانی خۆی سەگی بەرەڵای کەم نەبوو هی دەربەندیخانیشی ه...

سلێمانی خۆی سەگی بەرەڵای کەم نەبوو هی دەربەندیخانیشی هاتەسەر