سینەما و درامای کوردی بەرەو کوێ؟

ئەمە ئەو کوڕە لێزانەیە کە لەپشت کامێراکەی ئەدیابینەوە بوو

964+

ژووری هەواڵ

هاوکار فەرهاد، بەڕێوەبەری وێنەگرتنی زنجیرە درامای ئەدیابین میوانی بڵندە لە پۆدکاستی سکرینشۆت و شارەزایانە باسی دۆخی سینەمای کوردی دەکەن.

هاوکار و بڵند لەم پۆدکاستەدا دوو قۆڵی گفتوگۆیەکی خۆش لەسەر وەزعی فیلم و دراما و سینەمای کوردی دەکەن و ئەوەی لە دڵیانە هەڵیدەڕێژن، پێشمان دەڵێن چی پێویستە بۆ ئەوەی دراما و فیلمی جوان جوان ببینین، بێگومان بەشێکی باس و خواستەکەیان لەسەر زنجیرە ئەدیابینە، ئەو زنجیرەیەی بۆ ئەم رەمەزانە ترێند بوو، خەڵکێکی زۆر تەماشای دەکرد.

هاوکار فەرهاد بە وردی باسی کاری بەڕێوەبەری وێنەگرتن دەکات و لەگەڵ بڵندیش ناوە ناوە هەندێ بەسەرهاتی خۆش لە ئیشەکەیاندا دەگێڕنەوە، هاوکار دەڵێت، ”حەسەن عەلی خان بە شەق کردمی بە کامێرامان”.

پۆدکاستەکە باسی گەرموگوڕی زۆری تێدایە، باش ئەوەیە کە بیبینن.

بڵند عەلی بەرپرسی بەشی هونەری و بەرهەمهێنانە لە 964ی کوردی، دەرهێنەرێکی بەسەلیقیە و ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ میدیای هونەری و میدیای هەواڵی سەروکاری هەیە و خۆیشی چەند فیلمێکی دروستکردووەو وەک دەڵێن باش لە ئیشەکەی خۆی دەزانێت، ئێستا ئەم ئەزموون و لێزانیەی خۆی لە پۆدکاستێکدا جێکردووە و ئیتر هەفتانە لە 964 لەگەڵ میوانەکەی گفتوگۆ و دەردەدڵ دەکەن و باسی کارە هونەرییە تازەکان دەکەن، میوانەکانیشی ئەو کەسانەن کە لەبوارەکەی خۆیاندا دەستڕەنگین و کارامەن، جا چ دەرهێنەر بن یان ئەکتەر، یاخود بەرهەمهێن و تیمە نادیارەکەی پشتی کامێرا.

لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بینەری پۆدکاستی سکرینشۆت ببن.