بە هاوکاریی موسڵمانەکان

کاکەییەکانی هەڵەبجە لە رەمەزاندا خولی فوتساڵیان بەڕێوەبرد

+964

عومەر فەتاح ـ هەڵەبجە

ژمارەیەک لە  گەنجانی کاکەیی لە هەڵەبجە لە مانگی رەمەزاندا، خولی فوتساڵی ئاشتی و پێکەوەژیان ئەنجام دەدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە یاریی کۆتایی خولەکە لە یاریگای ئەشکەوڵ لە نێوان گەنجانی کەلی بڵێ و گەنجانی گوندی هاوارە کۆن بەڕێوەچوو، گەنجانی گوندی کەلی بڵێ یارییەکەیان بەئەنجامی 3-0 گۆڵ بردەوە و بصونە پاڵەوانی ئەمساڵ.

لە خولی ئەمساڵدا 8 تیپ بەشداربوون و موسڵمانانی هەڵەبجە بە دابینکردنی یاریگە و پێداویستییەکانی وەک جلوبەرگ و خەڵاتی کۆتایی یاریی خولەکە هاوکاری گەنجانی کاکەیی بوون، هەروەها یارییەکانی خولەکە رۆژانە لە لایەن پێنج ناوبژیوانی موسڵمانەوە بەڕێوەدەبرا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هەورامی و کاکەییەکان داوای خوێندن بە هەورامی دەکەن

هەورامی و کاکەییەکان داوای خوێندن بە هەورامی دەکەن