بۆ مانگی ئازار

تەواوی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشت

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تەواوی پارە بۆ موچەی مانگی ئازار رەوانە کراو دووەم بڕ 390 ملیار دینار بووە کە گەیشتووە.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: کەمێک لەمەوبەر دواین گوژمەی مووچەی مانگی ئازار کە بڕەکەی 390 ملیار دینار بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەوەش هاتووە، سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی دڵنیا دەکەینەوە کە پێش جەژن سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن بەپێی ئەو خشتەی مووچەیەی لەلایەن وەزارەتمانەوە راگەیەنراوە.

بەیانی ئەمڕۆش بەگوژمەیەکی دیکە 430 ملیار و 190 ملیۆن دیناری دیکە گەیشت.

گەیشتنی تەواوی پارەی موچەخۆران لەکاتێکدایە، شەوی هەینی وەزارەتی دارایی لیستی موچەی مانگی ئازاری راگەیاند و بە سێ رۆژ تەواوی فەرمانبەران و خانەنشینان موچە وەردەگرن.

بەغدا 430 ملیار دیناری دیکەی نارد

بەغدا 430 ملیار دیناری دیکەی نارد