لامین یامال یاریزانی بارسێلۆنا، وێنە: ئاژانسەکان
پزیشکەکان نیگەرانی ئەون
یانه‌ی بارسێلۆنا: لامین یامال هێشتا پێنه‌گه‌یشتووه
سۆما حه‌كیم زاده
ئەندامانی تیمی پزیشکی یانەی بارسێلۆنا چاودێریی هەموو قۆناغەکانی گەشەکردنی یاریزانی یانه‌كه‌یان لامین یامال ده‌كه‌ن و پێیان وایه هێشتا به ته‌واوی پێنه‌گه‌یشتووه.
ئەم یاریزانه تەمەنی 16ساڵه و هێشدا ماسوولکەکانی بە تەواوی گەشەیان نەکردووە، بە تایبەت بەستەرەکانی ئه‌ژنۆی، هەروەها ئەو توخمانەی کە لە نێوان تەمەنی 19 بۆ 20 ساڵیدا له جه‌سته‌ی دروست دەب، ئه‌مه به قسه‌ی پزیشكه‌كانی بارسێلۆنا، كه بۆ میدیاكانی ئیسپانیا قسه‌یان كردووه.
بارسێلۆنا لەگەڵ ئەوەی ئێستا لە ئاستی یاریکردنێکی باش‌دا نییە و باری داراییشی زۆر باش نییە و لە قەیراندایە، بەڵام لەم کۆتاییانەدا یاریزانی تەمەن بچووکیان تێدا دەبینرێت، نموونەی بەرچاویشیان لامین یامالی 16 ساڵانە.
یامال لە ژێر چاودێریی پزیشکانی بارسادایە و بەرنامەی راهێنانی تاکەکەسیان ئامادە کردووە بۆی، بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پێكان.
پزیشکه‌كانی یانه‌كه داوایان لە چاڤیی راهێنه‌ر کردووە، یامال لە هەموو یارییەکاندا به‌شداریی پێنه‌كات، یان لانی کەم 90 خولەکی تەواو لە یارییەکاندا به‌شدار نه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا لەم وەرزەدا، له 40 یاری به‌شداریی كردووه و بە گشتی 2207 خولەک لە یاریگه‌دا بووە.
ئاستی یاریزانه‌كه ئێستا زۆر باشە، بەڵام کۆمەڵێک کێشە لەگەڵ خۆیاندا ده‌هێنێت، به تایبه‌تی كه مێردمنداڵێكی 16 ساڵان کێبڕکێ لەگەڵ یاریزانه سه‌ره‌كی و گه‌وره‌كان ده‌كات له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا، ئه‌مه‌ش كارێكی نائاساییە و لەوانەیە بە زیانی یامال ته‌واوبێت، چونكه لە تەمەنێکی بچووکدا به یاریی قورس دەستیپێكردووه.