دەبێت بە چەند؟

ئەمڕۆ نرخی بەنزین و غاز لە سلێمانی دادەبەزێت

964+

ژووری هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ لە سلێمانی نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین و غاز داببەبەزێت، وتەبێژی بەنزینخانەکانی شارەکەش دوو هۆکار بۆ ئەم هەرزانبوونە دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7.4.2024، بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەمڕۆ نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دادەبەزن، بە جۆرێک بەنزینی سوپەر و موحەسەن 50 دینار دادەبەزن و نۆرماڵیش 25 دینار دادەبەزێت و غازیش 25 دینار دادەبەزێت.

بە وتەی بەهمەن قادر هۆکاری ئەم هەرزانبوونە ئەوە لە ئێستادا خواست لەسەر بەنزین کەمە و بڕەکەی زۆرە، نرخی دۆلاریش دابەزیوە.

نرخەکان بەم جۆرەیان لێدێت: یەک لیتر بەنزینی سوپەر لە هەزار و 200 دینارەوە دەبێت بە 1150، موحەسەن لە هەزار و 50 دینارەوە دەبێت بە هەزار دینار، نۆرماڵ لە 825 دینارەوە دەبێت بە 800 دینار و غازیش لە 575 دینارەوە دەبێت بە 550 دینار.

لیستی گرانترین و هەرزانترین وڵاتەکان لە نرخی بەنزیندا

لیستی گرانترین و هەرزانترین وڵاتەکان لە نرخی بەنزیندا