هەولێر بە قاسم دۆڕا

دێربی بادینان بەبێ گوڵ کوتایی هات

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دێربى بادینان بەبێ گۆڵ کۆتایى هات و قاسمیش لە هەولێرى بردەوە.

کاتژمێر 09:30 خولەک لە گەڕی 21ـی خۆلی ئەستێرەکانی عێراق، هەردوو یانەی زاخۆ و دهۆک لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ بەبێ ئامادەبوونی جەماوەری دهۆک رووبەڕووبونەوە و یاریەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات و هەر یانەیە و خاڵێکیان وەرگرت.

لە یارییەکەدا تەنیا هاندەرانى زاخۆ ئامادەبوون و هاندەرانى دهۆکیش لە ناو سەنتەرى دهۆکەوە و لە رێگەى شاشەیەکى گەورەوە بینەرى یارییەکە بوون، ئەوەش بەهۆى بڕیارێک تا دوو ساڵی دیکە  هاندەری هیچ یانەیەکیان ناتوانن لەیاریگای ئەوی تر ئامادەبن.

تا دوو ساڵی دیکە قەدەغەیە هاندەرانی یانەی دهۆک و زاخۆ ب...

تا دوو ساڵی دیکە قەدەغەیە هاندەرانی یانەی دهۆک و زاخۆ بچنە یاریگای یەکتر

لە یارییەکى دیکەى ئەو گەڕەدا، یانەى هەولێردوور لە یاریگای خۆی بە گۆڵێکى بێ وەڵام بە یانەى قاسم دۆڕا.

لەگەڵ تێپەڕبوونى گەڕى 21ـى خولى ئەستیرەکانى عێراق، ریزبەندییەکە بەم شێوەیەیە:

  1. شورتە 48 خاڵ
  2. قوەى جەویە 48 خاڵ
  3. زاخۆ 34 خاڵ
  4. زەورا 34 خاڵ
  5. دهۆک 33 خاڵ
  6. نەورۆز 33 خاڵ

یانەى هەولێریش بە پلەى 14ـى ریزبەندییەکەدایە و تەنیا 23 خاڵى هەیە.

سزادانیش هاندەرانى یانەى دهۆک ناوەستێنێت

سزادانیش هاندەرانى یانەى دهۆک ناوەستێنێت