سەلماندیان
سزادانیش هاندەرانى یانەى دهۆک ناوەستێنێت
زەید کۆچەر
سەرەڕاى ئەوەى بەپێى بڕیارێک بۆ ماوەى دوو ساڵ هاندەرانى دهۆک مافى ئەوەیان نیە لە یارى یانەکەیان بەرامبەر زاخۆ بچنە یاریگاى زاخۆ، بەڵام ئەو بڕیارە هاندەرانى دهۆکى رانەگرت و لە سەنتەرى دهۆک لەناو گۆڕەپانى نەورۆز شاشەیەکی گەورەیان داناوە و بە هەزاران هاندەر لەوێوە هانى یانەکەیان دەدەن.
ئێستا لە گەڕى 21ـى خولى ئەستێرەکانى عێراق، دێربى بادینان لە نێوان زاخۆ و دهۆک بەڕێوە دەچێت، هاندەرانى زاخۆ لەناو یاریگا و هاندەرانى دهۆکیش لە دەرەوەى یاریگا هانى یانەکانیان دەدەن.
بە هەزاران هاندەرى یانەى دهۆک لە پارکى نەورۆزى شارى دهۆک کۆبوونەتەوە و لە شاشەیەکى گەورە دەڕوانن کە راستەوخۆ یاریى یانەکەیان لەگەڵ زاخۆ پەخش دەکات، لەوێوە هوتاف دەکێشن و هانى یانەکەیان دەدەن.
کاتژمێر 10:50 خولەک کە ئەم هەواڵەى تێدا نوسراوە، هەردوو یانە لە خولەکەکانى پەنجاى گێمى دووەمدان و بەبێ گۆڵ یەکسانن و گۆڵى تێدا تۆمار نەکراوە.
بڕیارەکە چییە؟، لەم بەستەرەوە زانیارى تەواوەتى وەربگرە.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح