بۆ ئەوەى لە لیڤەرپوڵ بباتەوە

ستى و ئارسيناڵ چاویان لە یونایتدە

964+

وریا فەتاح

ئارسیناڵ وەستانى نیە و ئەمجارەش بردنەوەیەکى دیکەى مسۆگەر کرد، مانچستەر ستیش پێش رووبەڕووبونەوەى ریال بە ئەنجامێکى گەورە لە یاریگا هاتە دەرەوە، بەڵام گەنەرز و ستیزن چاویان لە شەیتانە سورەکانە تا لیڤەرپوڵیان بۆ بخات.

لە یارییەکانى هەفتەى 31ـى خولى یانەکانى ئینگلیز، مانچستەر ستى بە ئاسانى و بە 4 گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە کریستان پاڵاسى بردەوە، ئارسیناڵیش لە 2024 دا جگە لە بردنەوە بە هیچ شتێکى دیکە رازى نەبووە و ئەمجارەش بە سێ گۆڵى بێ وەڵام لە برایتنى بردەوە.

ئێستا ئارسیناڵ بە 71 خاڵ پێشەنگە و لیڤەرپوڵ و مانچستەر ستى بە 70 خاڵ لە پلەى دووەم و سێیەم دەبینرێن، بەڵام ئارسناڵ و مانچستەر ستى چاویان لە ئۆڵترافۆردە تا سبەینێ مانچستەر یونایتد لە لیڤەرپوڵ بباتەوە، چونکە لە ئەگەرى بردنەوەى ریدز ئەوا دەچێتەوە لوتکەى ریزبەندى و ئارسیناڵ دێتەوە بۆ پلەى دووەم و مانچستەر ستیش هەر لە سێیەم دەمێنێتنەوە.

کڵۆپ لیڤەرپوڵ جێدەهێڵێت

کڵۆپ لیڤەرپوڵ جێدەهێڵێت

ئارسیناڵ ئه‌مشه‌و لووتكه‌ ده‌گرێته‌وه‌؟

ئارسیناڵ ئه‌مشه‌و لووتكه‌ ده‌گرێته‌وه‌؟