ئەمشەو ئارسیناڵ ئەرکی ئاسان نییە. فۆتۆ: ئاژانسەکان
ئارسیناڵ ئه‌مشه‌و لووتكه ده‌گرێته‌وه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و یانه‌ی ئارسیناڵی له‌نده‌نی هه‌وڵ ده‌دات پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی خولی ئینگلیزی وه‌ربگرێته‌وه، كاتێك له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی وێستهام ده‌بێته‌وه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كی زۆر به‌هێز بێت.
یارییه‌كه كاتژمێر 11.15 خوله‌ك ده‌ستپێده‌كات.
ئارسیناڵ به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌بێته 43 خاڵ و ده‌گه‌ڕێته‌وه پله‌ی یه‌كه‌م، كه ئێستا لیڤه‌رپوول به 42 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه.
پێش ئه‌و یارییه‌ش، هه‌ردوو یانه‌ی برایتۆن و تۆتێنهام كاتژمێر 10:30 خوله‌ك رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.