ئەنجێلینا جولی و براد پیت. وێنەی پێگەی سکای نیوز
پاش پینج ساڵ جیابوونەوە
دژایەتی ئەنجێلینا جولی بۆ هاوسەری پێشووی بەردەوامە
964+
پەری ساڵح
پاش زیاتر لە پێنج ساڵ جیابوونەوەیان، پارێزەرانی یاسایی ئەنجێلینا جولی تۆمەتی دەستدرێژی جەستەیی دەخەنە پاڵ براد پیت.
دژایەتی ئەنجێلینا جولی بۆ براد پیتی هاوسەری پێشووی بەردەوامە و لە ئێستادا تیمی یاسایی پارێزەرانی ئەنجێلینا جولی چەند بەڵگەیەکی نوێیان دژی براد پیت هاوسەری پێشووی خستووەتەڕوو، تۆمەتی دەستدرێژی جەستەیی دەخەنە پاڵ بەرلە دەسپێکی کێشەکانی نێوانیان لە 14.9.2016 لە کاتی گەشتەکەیان بۆ فەرەنسا.
تیمی یاسایی جولی لە بەڵگەنامەکانی دادگادا دەڵێن، “هەرچەندە مێژووی پیت لە دەستدرێژی جەستەیی جولی زۆر پێش گەشتەکەی فەرەنسایە ، بەڵام ئەم گەشتە یەکەمجار بوو دەستدرێژی جەستەیی ئاراستەی جوڵی و منداڵەکانیش بکات”.
ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە جۆلیەوە رایگەیاندووە، براد پیت رەتیکردووەتەوە بچێتە ناو کۆبوونەوەکانی راوێژکاری سەبارەت بە توندوتیژی خێزانی.