سبەی دەستپێدەکات

خشتەی موچەی مانگی ئازار راگەیەنرا و بە سێ رۆژ هەموو فەرمانبەران موچە وەردەگرن

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم خشتەی موچەی مانگی ئازاری بڵاوکردەوە و بەسێ رۆژ موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.

بەیانی رۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و تا رۆژی دووشەممە دابەشکردنی موچە تەواو دەبێت.

وەزارەتی دارایی تێبینی ئەوەی بڵاوکردوەتەوە کە ئەم خشتەیە بەپێی تەمویلی وەزارەتی دارایی دانراوە لەگەڵ گۆڕانکاری لە تەمویل گۆڕانکاری لە لیستی موچەش روودەدات.

خشتەی موچەی مانگی ئازار راگەیەنرا و بە سێ رۆژ هەموو فەرمانبەران موچە وەردەگرن