بۆ 964 قسەیکردووە

هاندەرێکی زاخۆ بە سێ ملیۆن و 500 دینار بلیتی یاری نێوان زاخۆ و دهۆکی کڕی

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

هاندەرێکی زاخۆ بلیتی یاری نێوان زاخۆ و دهۆکی بە سێ ملیۆن و 500 هەزار دینار کڕی و قسە بۆ 964 دەکات.

بڕیارە سبەی شەممە 6.4.2024 لەگەڕی 21ی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاری نێوان زاخۆ و دهۆک لە یاریگای زاخۆ بەڕێوەبچێت، هاندەرێکی یانەی زاخۆ بلیتی VIP بە سێ ملیون و 500 هەزار دینار کڕیوە.

حەجی فەلاح سندی، ئەو کەسەی بلیتەکەی بەو نرخە کڕیوە بۆ 964 وتی، “مەبەستم لەم کارە هاوکاریکردنی یانەی زاخۆ بووە، پێشوتریش لە چەندین چالاکی جۆراوجۆر دەستپێشخەری لەم شێوەیەم کردووە، دیارترینیان هەڵواسینی 15 هەزار لۆگۆی یانەی زاخۆ بوو لە سەر کورسیەکانی هاندەران”.

کڕینی ئەم بلیتە لەکاتێکدایە بلیتی یاری بۆ چوونە ژوورەوە هەزار دینار تا دوو هەزار دینارە و VIPـیش بە 10 هەزار دینارە.

دوێنێ پێنجشەممە ئیدارەی هەردوو یانە کۆبونەوە، بڕیاریاندا تا دوو ساڵی دیکە نەهێڵن هاندەری یەکتر بچنە یاریگای ئەوی تر، واتا سبەی تەنیا هاندەرانی یانەی زاخۆ ئامادەی یاریەکە دەبن لەبەرئەوەی لە یاریگای زاخۆیە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

تا دوو ساڵی دیکە قەدەغەیە هاندەرانی یانەی دهۆک و زاخۆ ب...

تا دوو ساڵی دیکە قەدەغەیە هاندەرانی یانەی دهۆک و زاخۆ بچنە یاریگای یەکتر