لە مانگی ئازار

زۆرینەی ئەوانەی سەردانی نەخۆشخانەی شەکرەی سلێمانیان کردووە لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵین

964+

فەهمی نەبی

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بێت، ژمارەی سەردانیکەرانی نەخۆشی شەکرە و کوێرە گڵاندەکان لەمانگی ئازار بەراورد بە مانگی شوبات کەمیکردووە و هاوکات %60ی ئەوانەی سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵی بووە.

لەمانگی ئازار هەزار و 662 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەکرە و کوێرە گلاندەکانی شاری سلێمانیان كردووە، مانگی شوبات دوو هەزار 292 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردبوو ئەمەش بەو واتایەی بەراورد بە مانگی پێش خۆی 630 نەخۆش کەمیانکردووە.

ئاماری مانگی ئازار لە سەرەتای مانگەوە تا 31.3.2024 هەژمارکراوە، لەو هەزار و 662 نەخۆشە، 707 نەخۆشیان لە رەگەزی نێر بوون و 955 نەخۆشیان لەرەگەزی مێ بوون و 31 نەخۆشیان ئاوارەی شارەکانی خوارووی عێراق بوون.

لەو نەخۆشانەی بینراون تەمەن و رێژەیان بەمجۆرەیە:

324 نەخۆشیان تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵی بووە ئەمەش واتا بەڕێژەی %19 دەکات.

هەزار و دوو نەخۆشیان تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵی بووە بە رێژەی %60 دەکات.

313 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 44 ساڵی بووە بەڕێژەی %18.8 بووە.

23 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵەوە بووە و بەڕێژەی %1.3 بووە.

سەردانکردنی سەنتەری شەکرە بە رێژەی بەرچاو کەمیکردووە

سەردانکردنی سەنتەری شەکرە بە رێژەی بەرچاو کەمیکردووە