حەوزی ماسی زیادیکردووە

لە تەقتەق دوای کشتوکاڵکردن بەخێوکردنی ماسی پیشەی سەرەکییە

964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە

گونجاوی خاک، ئاو و هەواکەی هۆکار بووە بۆ ئەوەی پیشەی بەخێوکردنی ماسی لە سنووری تەقتەق، لە قەزای کۆیە زیاد بکات.

بەرێژەیەکی بەرچاو، خەڵکی ناوچەکە وازیان لە پیشەی کشتوکاڵ و باخداری هێناوە، ئەوان وەک خۆیان دەڵێن، خەریکی بەخێوکردنی ماسین، جگە لە فرۆشتنی بە ناوەوەی هەرێمی کوردستان، زۆرجار بۆ خواری عێراقیش دەڕوات و دەفرۆشرێت.

سەرهەد ئاوارە، کە خاوەنی یەکێکە لە حەوزە ماسییەکانی سنورەکە بە 964ی وت، لەبەر ئەوەی بەخێوکردنی ماسی ئەرکی ئاسانترە بەراورد بە کاری کشتوکاڵی، زۆربەی خەڵکی ناوچەکە، چاندنی قۆخ و هەڵوژە، دانەوێڵە و پەموویان، بە بەخێوکردنی ماسی گۆڕیوەتەوە.

بە قسەی ئەو خاوەنکارە بێت، پێشتر خەڵکی ناوچەکە تەواوی خێزانەکەیان خەریکی کشتوکاڵی و باخداری دەبوون، کە لە رووی ماددیشەوە خێری وەک بەخێوکردنی ماسییەکە نەبووە بۆیان.

ناحیەی تەقتەق، سەر بە قەزای کۆیەیە، دەکەوێتە سەر رووباری زێی بچووک، ماسییەکی بەناوبانگ هەیە و خواستێکی زۆری لەسەرە، خەڵک لە شارەکانی ترەوە بە تایبەت بۆی دێن ودەیخۆن و لەگەڵ خۆشیان بۆ خانەوادەکانیان دەیبەنەوە.

هیوا غەفوور، خاوەنکار و بەخێوکاری ماسییە ئەو 964ی وت، لە خێزانی ئێمە پێشتر کە خەریکی کشتوکاڵ بووین، تەواوی خێزانەکەمان خەریکی کارەکە دەبووین، بەڵام ئێستا بە تەنیا خۆم سەرپەرشتی دەکەم، بێ ئەوەی لە رووی جەستەیشەوە ماندووبم.

ئەوەشی وت، هەندێکجار ماسییەکان تووشی نەخۆشی و ڤایرۆس دەبن، بەهۆیەوە زەرەری زۆرمان بەردەکەوێت، حکومەتیش هاوکاریی نەکردووین لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان، ئەو نیگەرانیەشی دەربڕی کە لە هەرزانکردنی عەلەفیش هاوکاریان نین.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

تێکدانی حەوزی ماسییەکانی کەرکوک بۆ ماوەی مانگێک دواخر...

تێکدانی حەوزی ماسییەکانی کەرکوک بۆ ماوەی مانگێک دواخرا

هەرێمی کوردستان خاوەنی چوار هەزار حەوزی ماسیە

هەرێمی کوردستان خاوەنی چوار هەزار حەوزی ماسیە