بۆ 30 هه‌زار نه‌مامه‌كه‌ى عێراقه
له هه‌ڵه‌بجه هەڵمەتی بەخشینی نەمام ده‌ستپێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵمه‌تى به‌خشینى نه‌مام له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستیپێكرد كه سه‌رپه‌رشتى چاندنى ئه‌و 30 هه‌زار نه‌مامه ده‌كه‌ن كه پێشتر وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراق بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ى ناردبوو.
هه‌ڵمه‌ته‌كه، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و رێکخراوە ژینگەییەکان و دۆستانی ژینگە له سنوری پارێزگای هەڵەبجه ده‌گرێته‌وه.
فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە ده‌ڵێت، بەخشینی نەمامەکان لەپێناو زیاترکردنی رێژەی سەوزایی و خزمەتکردنی زیاتری ژینگەی شارەکە دەبێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، بۆیە هەر کەس و لایەنێکی ئاماژەپێدراو خوازیاری وەرگرتنی نەمامە، لە رێگەی داواکاری نامەوە دەتوانێت نەمامی پێ ببەخشرێت و بۆی دابین بکرێت.
ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه مه‌رجێكی بۆ ئه‌وانه داناوه كه نه‌مام وه‌رده‌گرن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت پابەندبن بە خزمەتکردنی نه‌مامه‌كان و ئاودانی بەردەوامیان.
لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتر چاندنى نه‌مامه‌كان له هه‌ڵه‌بجه كه زۆربه‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تێیدا ئه‌ندامن، دوو ژماره موبایلى بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى هه‌ڵه‌بجه كه ده‌خوازن زانیاری زیاتر له‌سه‌ر وه‌رگرتنى نه‌مامه‌كان وه‌ربگرن، په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن.
07511741949
07501132426