ئامارى فریاكه‌وتنى رۆژئاوا
له هه‌ولێر حاڵه‌ته‌كانى زه‌برى ده‌ره‌كى و به‌ربوونه‌وه له زیادبووندایه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی نوێترین ئامار كه نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، له هه‌ولێر حاڵه‌ته‌كانى زه‌برى ده‌ره‌كی و به‌ربوونه‌وه له زیادبووندایه.
فریاکەوتنی رۆژئاواى هەولێر، ئاماری چالاكییه‌كانى بۆ مانگی ئادارى 2024 بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، كه 746 حاڵه‌تى زه‌برى ده‌ره‌كى و 719 به‌ربوونه‌وه روویان له نه‌خۆشخانه‌كه كردووه.
به‌راورد به مانگى شوباتى رابردوو ئه‌م دوو حاڵه‌ته رووى له زیادبوونه، حاڵه‌ته‌كانى زه‌بری ده‌ره‌كى بریتی بووه له 675 حاڵه‌ت و بەربوونەوەش 705 حاڵه‌ت، بووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ئاماره له مانگى ئاداردا 693 حاڵه‌تى شکان و رووداوی هاتوچۆ (ئۆتۆمبێل) 216 حاڵه‌ت و رووداوی هاتوچۆ (ماتۆڕسکیل) 102 حاڵه‌ت، گەستنی سەگ 47 حاڵه‌ت و پێوەدانی دووپشکیش چوار حاڵه‌ت رووى له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كردووه.
هه‌ر له‌مانگى رابردوودا 15 حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه تۆمار كراوه.