یانەی نەسڕی سعودی بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ. فۆتۆ:X
پۆستەکەی گرنگ دەبێت
ئه‌فسانه‌یه‌كی ریال مه‌درید ده‌چێته سعودیه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەرپرسانی یانەی نەسڕی سعودی نزیکن لە رێککەوتن لەگەڵ ئەفسانەی ریال مەدرید بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا پێگەیەکی گرنگ لە یانەکەدا وەربگرێت.
بە گوێرەی رۆژنامەی ئەلریازییەی سعودی، یانه‌ی نەسڕ گفتوگۆ لەگەڵ فێرناندۆ هیێرۆ، ئەستێرە و كاپتنی پێشووی یانەی ریال مەدرید دەکات، بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌كه وه‌ربگرێت.
هیێرۆ پێشتر یاریدەدەری کارلۆ ئەنچیلۆتی کاری کردووە، ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ گوادالاخارای مەکسیکییه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە كردووە، هیێرۆ به‌ربژێری یه‌كه‌مه بۆ ئەم پۆستە بەهۆی ئەو کاروانه گەورەیەی لە تۆپی پێدا هەیەتی، ئاشكراشی كردووه دانوستانەکان بە شێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش دەچن، پێشبینیش دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنەکە تەواو بکرێت.
یانه‌ی نەسڕ، كه رۆناڵدۆ یاریی بۆ ده‌كات، بەدوای بەڕێوەبەرێکی وەرزشیدا دەگەڕێت دوای ئەوەی میگێل روبێرۆی پۆرتوگالی رەتیکردەوە ئەو پۆستە وەربگرێت، ، سەرەڕای ئەوەی پێشتر لەگەڵیدا رێککەوتبوون.