لە مانگی رابردوودا

هەر رۆژێک لە سلێمانی 95 بوتڵ خوێن بەخشراوە

964+

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی یەک مانگدا لە بانکی خوێنی شاری سلێمانی و نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان، نزیکەی سێ هەزار بوتڵ خوێن راکێشراوە.

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، لە رێکەوتی 1.3.2024 بۆ 31.3.2024، شەش هەزار و 775 هاوڵاتی بە مەبەستی بەخشینی خوێن سەردانی بانکی خوێن و نەخۆشخانەکانیان کردووە و دوو هەزار و 855 بوتڵ خوێنیان لێوەرگیراوە.

مانگی تابردوو 745 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی تالاسیمیا و 394 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 292 بوتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 82 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 781 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان راكێشراوە.

لە ماوەی مانگی رابردوودا لە بانكی خوێن سێ هەزار و 605 پشكنینی هیماتۆلۆجی و دوو هەزار و 873 پشكنینی گرووپی خوێن و دوو هەزار و 814 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها هەزار و 648 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

بە پێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی، مانگی دوو پێنج هەزار و 805 هاوڵاتی بە مەبەستی بەخشینی خوێن سەردانی بانکی خوێن و نەخۆشخانەکانیان کردووە و دوو هەزار و 968 بتڵ خوێنیان لێوەرگیراوە.

بانکی خوێنی سلێمانی شەوانی رەمەزان کراوەیە

بانکی خوێنی سلێمانی شەوانی رەمەزان کراوەیە