پێشبینیی بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز كراوه
11 وێستگه‌ی پێشكه‌وتووی رووپێوی بوومه‌له‌رزه له عێراق داده‌نرێن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی عێراق رایگه‌یاند، 11 وێستگه‌ی پێشكه‌وتوو بۆ پێوانه‌ی بوومه‌له‌رزه له عێراق داده‌نرێن و به‌سه‌ر چوار شاردا دابه‌ش ده‌كرێن.
عامر جابری بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندنی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراقی راگەیاند، دەستەكەیان دەستی كردووە بە دانانی 11 وێستگەی پێشكەوتووی ئەمەریكی بوومەلەرزە، لە هەر یەك لە شارەكانی كەركوك، موسڵ، بەغدا، بەدرە، رەفاعی و روتبە.
دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رای گەیاند، دەستەكەیان 11 وێستگەی پێشكەوتوو و ئامێری بۆ پێوانی پلەكانی بوومەلەرزە و گوڕە وێرانكەرەکان داناوە.
وتیشی، وێستگەكان بەسەر چوار وێستگەی فراواندا دابەش كراون، لەگەڵ شەش ئامێری پێوانەكردنی فریكوێنسی بۆ پێوانی بوومەلەرزە، ئەمە جگە لە دانانی ئامێرێكی دیكه‌ش بۆ بارەگای دەستەی بوومەلەرزەزانی لە بەغدا كە بوومەلەرزە وێرانكەرەكان پێوانە دەكات.
ئەم بەرپرسەی عێراق روونی كردەوە، ئێستا كۆمپانیای كینا مێتریكسی ئەمەریكی تیمێكی پسپۆڕی سڕبیایی بۆ عێراق رەوانە كردووە و خول و وانە بە كارمەندانی بەشی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق دەڵێنەوە.
ئه‌م پێشهاته دوای ئەوە دێت، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پسپۆڕێكی بوومەلەرزەزانیی عێراقی رای گەیاند، پێشبینی دەكرێت بوومەلەرزەیەكی بەهێز له عێراق رووبدات.