چیرۆکى بۆنیاکى پۆڵەندى
بەبێ هیچ گرێبەستێک بوو بە یاریزانى یۆڤانتۆس
964+
ژوورى هەواڵ
لە مۆندیالى 1982، بۆنیاکى یاریزانى هەڵبژاردەى پۆڵەندا یەکێک لە درەوشاوەترین یاریزانانى مۆندیالەکە بوو و ئاستێکى خەیاڵى پێشکەشکرد.
وەک ئەوەى کاپتن ئەرسەلان باسى دەکات، لەو کاتەدا بۆنیاک هەر یانەیەکى بویستایە دەیتوانى بۆى بچێت، بەڵام ئەو شێت و شەیداى یۆڤانتوسى ئیتاڵى بوو و دەیوت،”دڵم لە یۆڤانتۆسە”.
کاتێک خاوەنى یۆڤانتۆس گوێى لەمە دەبێت، بە رۆژنامەى بەناوبانگى وەرزشى ئیتاڵى (لاگازێتا دیلۆ سپۆرت)، دەڵێت، بنوسن بۆنیاک لە یۆڤانتۆسە، سەرچاوە خاوەنى یانەى یۆڤانتۆس.
لە کاپتن ئەرسەلانەوە گوێ لە تەواوى چیرۆکەکە بگرن.