کرانەوەى مێشک

بۆیەکەمجار لە گەرمیان نەشتەرگەرییەکى بێهاوتا ئەنجامدرا

964+

وریا فەتاح

لە نەخۆشخانەى شەهید هەژار لە کەلار، نەشتەرگەرییەکى سەرکەوتووى کرانەوەى مێشک بۆ منداڵێک ئەنجامدرا، بە وتەى پزیشکەکە، نەشتەرگەرییەکە بێهاوتا بووە.

تەندروستى گەرمیان بڵاوى کردەوە، بۆ یەکەمجار لە ئاستی نەخۆشخانە حکومییەکانی دەڤەری گەرمیان، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی کرانەوەی مێشک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار ئەنجامدرا.

نەشتەرگەرییەکە لەلایەن دکتۆر. سیروان عوسمان، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار ئەنجامدراوە.

بە وتەى ئەو پزیشکە، ئەو کەسەى نەشتەرگەرییەکەى بۆ ئەنجامدراوە منداڵێکى سێ ساڵان بووە کە لە بەرزییەوە بەر بووەتەوە  و بەهۆیەوە بەشى پشتەوەى سەرى زیانى پێگەیشتبوو و توشى خوێنبەربوون ببو و بەردەوام دەڕشایەوە.

وەک ئەوەى پزیشکەکە باسى دەکات، بەهاوکارى ستافى نەخۆشخانەکە توانیویانە نەشتەرگەرییەکى سەرکەوتوو و بێهاوتا بۆ منداڵەکە ئەنجام بدەن.

ساڵی رابردوو زیاتر لە 36 هەزار نەشتەرگەرى لە سلێمانى ئە...

ساڵی رابردوو زیاتر لە 36 هەزار نەشتەرگەرى لە سلێمانى ئەنجامدراوە