هەواڵ و رووداوەکانی ئەم ئێوارەیە

80 ساڵە نرخی زێر وا بەرز نەبووتەوە و هێشتا زێی دوکان بە تەواوی پاک نەبووتەوە

964+

نرخی زێر وای لێهاتووە ئەو کەسانەی ئەو کەسانەی بە نیازی هاوسەرگیرین، رەحمێکیان پی نەکرێت رانگە نەتوانن نزیکی پرۆسەکە ببنەوە.
ماوەی هەفتەیەكە نرخی زێر بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوە و دەوترێت هەرگیز پێشووتر نەبووە نرخەکەی هێندە بەرز بێتەوە.

سەرۆکی سەندیکای زێڕنگران: 80 ساڵە نرخی زێڕ هێندە بەرز نە...

سەرۆکی سەندیکای زێڕنگران: 80 ساڵە نرخی زێڕ هێندە بەرز نەبوەتەوە

دوای تێپەڕبوونی حەوت رۆژ بەسەر رژانی رۆنی رەش بۆ ناو زێی دوکان، تا ئێستا کاریگەری نەوتە رەشەکە ماوەو بەردەوامە لەپیسکردنی زێیەکە.
پەیامنێری 964 بەدواداچونی کردوە لەبارەیەوە دەرکەوت لە دوو شوێن کاریگەری نەوتە رەشەکە لەسەر زێی دوکان ماوە ئەوانیش، شوێنی تێکەڵ بوونی ئاوەڕۆی گەڕەکی فەرمانبەران بە زێیەکە، لەگەڵ خوار ناوچەی قەشقۆڵی.

حەوت رۆژە زێی دوکان لە نەوتە رەشەکە پاک نەبوەتەوە

حەوت رۆژە زێی دوکان لە نەوتە رەشەکە پاک نەبوەتەوە

لە رێگای گەلی عەلی بەگ سێ کەپر هەیە کە لەلایەن گەشتوگوزارەوە دانراون، تێکچوون و کەڵکی ئەوەیان نەماوە گەشتیاران سوودی لێ ببینن.
کەپرێک بە تەواوی روخاوە هیچی نەماوە، کەپرێکی دیکە لاربووەتەوە و لە رووخاندایە، کەپرەکەی دیکەش سەری پیوە نەماوە.

هەر سێ کەپرەکەی گەلی عەلی بەگ رووخاون

هەر سێ کەپرەکەی گەلی عەلی بەگ رووخاون