ماسی فرۆشانی دەریاچەی حەمرین. وێنە :964
دوای هەشت ساڵ کەمئاوی وشکبوون
دەریاچەی حەمرین خەرمانێک خێری بۆ ناوچەکە هێنایەوە
964+
راژان باجەlان – خانەقین
دوای هەشت ساڵ لە کەمبوونی وشکبوونی دەریاچەی حەمرین، ئەمساڵ دەریاچەکە بووژاوەتەوە و دانیشتوانی سنووری دەریاچەکەش دڵخۆشن، چونکە بژێوییان لەسەر راوی ماسییە.
ناوچەی حەمرین کە دەکەوێتە دووریی 60 كیلۆمەتر باشووری خانەقین، دەریاچەی حەمرین ئەم ناوچەیە و شارۆچکەی سەعدییە لە یەک جیا دەکاتەوە و خەڵکەکەی ماسیفرۆشییان چەندین ساڵە کردووە بە پیشەی سەرەکی و سەرچاوەی داهاتی یەکەمی خەڵکەکەی.
عەلی زەرگۆشی، یەکێک لە گەورە ماسیفرۆشانی ناوچەکەیە بە 964ـی وت، “لە ساڵی 2016ـەوە دەریاچەی حەمرین تووشی داکشان بووە و زەرەر و زیانێکی زۆری لێ کەوتووەتەوە و ساڵی 2022 بە تەواوی وشک بووە”.
وتیشی، “ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی تر بە هۆی زۆریی باران و نەمانی وشکەساڵی، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو هەیە لە ئاستی دەریاچەکە، ئەمەش لە خۆیدا بژێوی ژیانی خەڵک لە ناوچەکە باشتر دەکات”.
زانیارییەکانی 964 دەریدەخات، 70%ـی دانیشتووانی ناوچەکە بژێویی ژیانیان لەسەر راوەماسییە.
لە دەریاچەکەدا چەندین جۆرە ماسی هەیە، لەوانەش “شەبووت، بوونی، کارب و چەند جۆرێکی دیکە” و نرخی ماسیش لە چاو شوێنانی دیکە هەرزانترە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد